المدة الزمنية 4300

مه‌لا كرێكار دادگای نه‌رویج پێنج ساڵ زیندانیكرد الإمارات العربية المتحدة

بواسطة Rojiar namo
372 مشاهدة
0
0
تم نشره في 2012/03/27

پاش ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتی نه‌رویج دادگا بڕیاری پێنج ساڵ زیندانیكردنی بۆ مه‌لا كرێكار ده‌ركرد، ئه‌مڕۆ پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ ناوبراوی ده‌ستگیركرد و راپێچی زیندانی كرد. مه‌لاکرێکار که‌ به‌تۆمه‌تی هه‌ره‌شه‌ کردن له‌ ئیرنا سۆلبێرگ سه‌رۆکی راستڕه‌وه‌کان و وه‌زیری پێشووی شاره‌وانییه‌کان و 3 کوردی دیکه‌ی دانیشتووی نه‌رویج دادگایی کرابوو، ئه‌مڕۆ سه‌عات دووى دوای نیوه‌رۆ بۆ جێبه‌جێکردنی بڕیاری دادگا، ژماره‌یه‌ک پۆلیس به‌ به‌چه‌که‌وه‌ له‌به‌رده‌رگای ماڵه‌كه‌ی كرێكار وه‌ستان، هاوکات دوو پۆلیس چوونه‌ ژووره‌وه‌ به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیرکردنی، دوای 7 خوله‌ک مه‌لاکرێکاریان هێنايه ده‌ره‌وه‌ بۆ ناو ئۆتۆمۆبیلی پۆلیس و به‌ره‌و زیندان بردیان. وه‌ک سه‌رچاوه‌کان ئاماژه‌ی پێ ده‌که‌ن هه‌ڵگرتنی چه‌ک له‌لایه‌ن پۆلیسه‌کانه‌وه‌ دوای بڕیارێک هات که‌ تایبه‌ت بۆ ده‌ستگیرکردنی مه‌لاکرێکار ده‌رکرابوو، هه‌روه‌ک له‌کاتی ده‌ستگیرکردنه‌که‌دا پۆلیسێک جا‌نتاکه‌ی بۆهه‌ڵگرتبوو که‌ پێده‌چوو مه‌لا كرێكار قۆڵبه‌ست کرابێت. مه‌لا كرێكار كه‌ له‌دایكبووی 1954 ی پارێزگای سلێمانیه‌، له‌ ساڵی 1992 چۆته‌ نه‌رویج و له‌ساڵی 2002 بووه‌ته‌ ئه‌میری رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌نسارولئیسلام له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان و ده‌ستی له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیدا هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌دا كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ سه‌ربڕین و شێواندنی ته‌رمی چه‌ندین پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتیی بوو له‌ گوندی خێڵی حه‌مه‌ی ناوچه‌ی شاره‌زوور. مه‌لا كرێكار پاش راوه‌دوونان و ته‌فروتووناكردنی ئه‌نسارولئیسلام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ به‌هاوكاریی هێزه‌ ئاسمانی و موشه‌كه‌كانی ئه‌مریكا له‌ساڵی 2003 دا، به‌ره‌و وڵاتی نه‌رویج گه‌ڕایه‌وه‌ و له‌وێوه‌ به‌ هاندانی جه‌ماوه‌ری كوردستان دژی ده‌سه‌ڵاتداران و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی شێواندنی ناوچه‌كه‌ ده‌دات.

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 0