المدة الزمنية 15:12

Diwani Ahmad Muxtar Jaf Bashi Se دیوانی ئه‌حمه‌د موختار جاف به‌شی سێ الإمارات العربية المتحدة

6 162 مشاهدة
0
93
تم نشره في 2016/12/12

ناوی‌ ئه‌حمه‌دی‌ كوڕی‌ وه‌سمان پاشای‌ گه‌وره‌ی‌ جافه‌، كوڕی محه‌مه‌د پاشا كوڕی كه‌یخه‌سره‌و به‌گ كوڕی سلێمان به‌گ كوڕی عه‌بدوڵڵا به‌گی كوڕی تاهیر به‌گی جافه‌و ناوی دایكیشی عادیله‌ خانمه‌ كه‌ له‌زه‌برو زه‌نگ‌و ڕامیاریدا به‌ناوبانگ بووه‌. ساڵی‌ ١٨٩٦ له‌هه‌ڵه‌بجه‌ له‌دایكبووه‌. ئه‌حمه‌د موختار به‌گ به‌لێكدانه‌وه‌ی‌ ئه‌بجه‌دی‌ ده‌كاته‌ ١٣١٦ی‌ كۆچی‌ كه‌ بریتییه‌ له‌مێژووی‌ له‌دایكبوونی‌‌و بۆیه‌ ئه‌و ناوه‌ نراوه‌. وه‌سمان پاشای باوكی‌و مه‌حمود پاشای باوكی كه‌ هه‌ردووكیان میرو له‌سه‌رۆكه‌ هه‌ره‌ گه‌وره‌كانی خێڵی جافانن، له‌لایه‌ن سوڵتانه‌كانی عوسمانییه‌وه‌ پایه‌و ناوبانگی (پاشا)یه‌تیان دراوه‌تێ‌. هه‌رچه‌نده‌ ده‌رچووی‌ قوتابخانه‌و خوێندنگه‌ باڵاكان نه‌بووه‌، به‌ڵام مرۆڤێكی‌ زیره‌ك‌و وردبین بووه‌. بێجگه‌ له‌زمانی‌ كوردی، فارسی‌‌و توركی‌‌و عه‌ره‌بی‌‌و كه‌مێكیش ئینگلیزی‌ زانیوه‌. ته‌نانه‌ت به‌زمانی‌ فارسی چه‌ند هه‌وڵێكی‌ شیعریی هه‌یه‌، خۆیی‌و‌ تاهیر به‌گی‌‌ برای به‌دوو شاعیری‌ گه‌وره‌ی‌ كورد ده‌ژمێردرێن. ئه‌م شاعیره‌ به‌توانایه‌ له‌هه‌موو بواره‌كاندا شیعری‌ وتووه‌و هه‌ڵبه‌سته‌ نیشتمانییه‌كانی‌ له‌ڕیزی‌ پێشه‌وه‌ی‌ هه‌ڵبه‌سته‌ نیشتمانییه‌كانی‌ سه‌ره‌تای‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوو داده‌نرێن. ئه‌و هه‌ستیاره‌ پایه‌به‌رزه‌ به‌هۆی فێربوونی ئه‌و زمانانه‌وه‌ ده‌روازه‌ی هه‌موو جۆره‌ هونه‌رێكی وێژه‌یی به‌جارێكی له‌سه‌ر كرایه‌وه‌. ئه‌حمه‌د موختار به‌گ لاوێكی جوانچاك‌و سووروسپی‌و مووزه‌ردو چاوشین‌و شۆخ‌و شه‌نگ‌و ڕووخۆش‌و ده‌م به‌پێكه‌نین‌و باڵابه‌رزو ته‌ڕپۆش‌و دڵته‌ڕبووه‌، هه‌روه‌كو له‌مه‌یدانی ئازایه‌تی‌و هۆشیاریی‌و زرنگی‌و سوارچاكی‌و ڕاوو سه‌یران‌و نیشانه‌ شكاندندا پاڵه‌وانێكی ناسراوبووه‌، له‌كۆڕی جوامێریی‌و یاریكاری‌و ده‌ستی هه‌ژاران گرتن‌و دڵنه‌رمی‌و به‌زه‌یی‌و خێره‌ومه‌ندی‌و جوامێریشدا بێ‌ هاوتابووه‌. ئه‌حمه‌د موختار به‌گ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ ده‌سه‌ڵاتدارو به‌ناوبانگی‌ جافه‌، تێكه‌ڵی‌ ڕامیاری‌و كاروباری‌ ده‌وڵه‌تیش بووه‌. له‌ڕووی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ كه‌سایه‌تییه‌كی‌ خۆشه‌ویست‌و خێره‌ومه‌ند بووه‌. له‌ته‌مه‌نی ٢٠ ساڵیدا هاوسه‌ری بۆخۆی خواستووه‌و له‌ساڵی‌ ١٩٢٢دا بووه‌ به‌قائیمقامی‌ هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ساڵی‌ ١٩٢٤یشدا كرا به‌نوێنه‌رو له‌كۆڕی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عێراقی‌و له‌(مه‌جلسی) نوێنه‌راندا تاساڵی ١٩٣٥. له‌ڕۆژی‌ پێنجی‌ شوباتی ساڵی‌ ١٩٣٥و له‌ته‌مه‌نی ٣٨ ساڵیدا كه‌ له‌سه‌ر چه‌می سیروان به‌كه‌ڵه‌ك ده‌په‌ڕیه‌وه‌، له‌لایه‌ن چه‌ند ناپاكێكی كه‌سانێكی‌ دڵ‌‌و ده‌روون ڕه‌قه‌وه‌ كوژراو ته‌رمه‌كه‌ی له‌ته‌نیشت گۆڕی تاهیر به‌گی‌‌ له‌گوندی‌ عه‌بابه‌یلێی‌ نزیكی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌خاكسپێردرا. ئه‌حمه‌د به‌گ دوو كوڕو سێ‌ كچی له‌پاش به‌جێماوه‌و ناوی كوڕه‌ گه‌وره‌كه‌یان غاندی‌و بچووكه‌كه‌یان ئه‌فراسیاب به‌گه‌و كچێكیشی به‌ناوی شه‌مسه‌.

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 7