المدة الزمنية 5:44

چۆنیەتی دروستکردنی لقوم بەبێ جەلاتین تەنیا بە سێ کەرەستە الإمارات العربية المتحدة

بواسطة Xwardni khayal
91 366 مشاهدة
0
2 K
تم نشره في 2020/10/27

سڵاوتان لێبێت ھاورێیان ھیوادارم تەندروست باش بن فەرموون ئەوەش شێوازی دروستکردنی لوقمی جیر بەبێ جەلاتین کە زۆر داواتان کرد پۆستی بکەم ھیوادارم سودی لێببین وە ھاورێیان چۆنم نوسیوە ئاوا دروستی بکەن وە ھاورێیان گەر دەتانەوێ بەردەوام بم ڵایک و کۆمێنت بکەن . کەرەستەکان 2پەرداخ شەکر 2پەرداخ ئاو 1کیس ڤانێلا  سەرەکەوچکێکی چا لیمۆندۆزی رەنگ 2پەرداخ شەکر 1پەرداخ ئاو 1پەرداخ نیشاستە گوێز یان فستق یان بادەم بە پێی ئارەزووی خۆتانە کەتێی بکەن یان نا سەرەتا دوو پەرداخ شەکر و دوو پەرداخ ئاوو رەنگ و ڤانێلا و لیمۆندۆزییەکە بکەنە سەر ئاگر تا دێتە کوڵ کە ھاتە کوڵ ئینجا یەک پەرداخ نیشاستەو یەک پەرداخ ئاو جوان تێکەڵی بکەن و بیکەنە ناو شەکرو ئاوە کوڵاوەکە وە جوان تێکیبدەن بەخێرای تا خەست دەبێتەوە کەخەست بۆوە ئینجا ئاگرەکەی کز بکەن و دوو پەرداخ شەکرەکەی تێبکەن بە دوو جار وە جوان تێکیبدەن ئینجا بەبەردەوامی تێکیبدەن لەسەر ئاگرێکی کز بۆماوەی 45دەقە دوای 45دەقە ئینجا گوێز یان بادەم یان ھەرشتێک کە دەتانەوێ تێیبکەن و تێکیبدەنەوە بۆماوەی پێنج خولەك واتە لوقمەکە پێویستە 50دەقە لەسەر ئاگرێکی کز بێ تا جوان دەکوڵێ و دەبینی وەکو بنێشتی لێھاتوە گەر پەرداخەکەتان گەورە بوو لەوانەیە کاتی زیاتر بوێ بە کاتیش نەیکەن دەبێ کاتێک لوقمەکە لەسەر ئاگر دایبگرن کەوەک و بنێشتی لێبێ کە لە ڤیدیوکە دیارە بەجوانی ئینجا من لەژێر قاپەکە کاخەزی فرنم دانا ئینجا لوقمەکەم تێکرد و جوان بەقاپەکەیا بڵاوم کردەوە ئینجا بیکەنە سەلاجە تا بەجوانی خۆی دەگرێ کە جوان خۆی گرت ئینجا نیشاستە لەسەرەکەی بدەن و لەقاپەکە دەریبکەن و نیشاستەی لێبدەن و لەتی بکەن کە لەتان کرد دووبارە نیشاستەی لێبدەن ھاورێیان ئەم لوقمە ئاو ناداتەوە و زۆر جوان دەردەچێ ھیوادارم بەدڵتان بێت @xwardni khayal

الفئة

عرض المزيد

تعليقات - 131